شارەزایەکی کەشوهەوا،
پێشبینی بۆ 24 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ بەهۆی ئەو بارستە هەوایەی ڕوی
لە ناوجيکە کردوە، شەپۆلی گەرمای بەتین کۆتایی دێت و سبەینێ پلەکانی گەرما 2 بۆ 3
پلەی دیکە دادەبەزن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
ئاراس جەبار شارەزای کەشوهەوا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی زیادبونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لەدەریای ناوەراستەوە ڕوی لە
ناوچيکە کردوە، سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.
ناوبراو ئاماژەی
بەوەشکردوە، ئەو شەپۆلە گەرمای بەتینە، کە دوەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ بو، کۆتای دێت
و پێشبینیش ناکرێت جارێکی دیکە ڕو لە ناوجيکە بکاتەوە.
ئاراس جەبار دەشڵێت؛
ئەو دەنگۆیانە باس لەوەدەکەن کە لە داهاتودا شەپۆلێكی دیکەی گەرمای بەهێزتر ڕو لە
ناوچەکە دەکات دورن لە راستییەوە.
ئەو شارەزای کەشوهەوایە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەبەر ئەوەی 50 رۆژ هاوین مان ماوە شەپۆلی گەرما
بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەی ڕابردوو بەھێز نابێت.
483 جار خوێندراوەتەوە