وەزیری ناوخۆ: هەرێم بێدەنگ نابێت لەسەر ئەو هێرشە درۆنیانەی دەکرێتە سەری

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 28/07/2025
کوردستان
+
-

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند؛ هەرێمی کوردستان بێدەنگ نابێت بەرامبەر بەو هێرشە درۆنیانەی ئەنجام دەدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە بە بەردەوامی دوبارە دەبنەوە و لە ڕابردوشدا چەندان لیژنەی دیکە دروست کراون، بە لیژنەی هاوبەشەوە، لێکۆڵینەوەی تەواو کراوە و گەیشتونەتە دەرئەنجامی تەواویش، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێکارییەکی پێویستیان نەگیراوەتەبەر و سنورێک بۆ ئەو گروپانە دانەنراوە.

باسی لەوەشکرد، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان عێراق و هەرێم پێکهاتوە بۆ لێکۆڵینەوە لە جۆر و سەرچاوەی درۆنەکان، وتیشی: هەرێمی کوردستان بێدەنگ نابێت بەرامبەر بەو هێرشە درۆنیانەی ئەنجام دەدرێت.

لەلای خۆشیەوە، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە هەڕەشەن بۆ سەر سەروەی و ئابوری عێراق، جەختیشی کردەوە لەوەی، پێویستە ئەنجامدەرانی هێرشەکان بەسزای خۆیان بگەن.

 

 

131 جار خوێندراوەتەوە