کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزێت

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 28/07/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردو نزم بونەوە تۆمار دەکات

 


هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ 28ی تەموز، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرای با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

 

پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە  شاخاوییەکان نەبێ کەمێک دادەبەزن  بە یەک بۆ سێ پلە.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، سێ شەممە 29ی تەموز، کەشناسی دەڵێت: ئاسمان  ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت  هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی.

 

پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر :  48 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  45  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران :  41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی

63 جار خوێندراوەتەوە