کۆتا ئاگادارکردنەوە بە هاوڵاتیان
دەدرێت، هەر کەسێک فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراکی پرنەکردوتەوە لە سەرەتای مانگی داهاتودا
بەشە خۆراکیان دەبڕدرێت.
هەواڵ:KNNC
سیامەند قادر،
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولیر، بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، ڕاگەیاند؛ لە پارێزگای
هەولێر دەبو ملیۆنێک 987 هەزار کەس فۆڕمی خۆراکی ئەلکترۆنی پڕبکەنەوە، بەڵام لەو
ژمارەیە ملیۆنێک 600 هەزار کەس فۆڕمەکەیان ئپڕکردوەتەوە، وتیشی؛ دوا
وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە یەکی مانگی داهاتوە واتا تا چوار ڕۆژی دیکە ئەگەر فۆڕمەکە پڕ
نەکەنەوە ئەوا بەشە خۆراکەکانیان دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ئێستادا زیاتر 300 هەزار کەس ماوە کە
فۆڕمیان پڕنەکردوتەوە، بەشێکی زۆریان بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتن یاخود بە هەڵە فۆڕمەکەیان پڕکردوتەوە یان کارتی نیشتمانیان نییە، بەشێکی
دیکەش ئەو کەسانەن کە لە ژیاندا نەماون و تۆمارنەکراون.
لەلای خۆشیەوە، ئاراس
محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی باسی لەوەکرد لە پارێزگای سلێمانی، ملیۆنێک
و 969 هەزار هاوڵاتی دەبو فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، بەڵام لە ئیستادا %75 هاوڵاتیان
فۆڕمەکەیان پرکردوەتەوە کە دەکاتە ملیۆنێک و 471 هەزار کەس، بەوەش نزیکەی 500 هەزار هاوڵاتی فۆڕمەکەیان پڕنەکردوتەوە.
بەڕێوەبەری پسوڵەی
خۆراکی سلێمانی وتیشی: داواکاریان پێشکەش کردو تاوەکو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە
درێژبکرێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک نەبوە.
1223 جار خوێندراوەتەوە