کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند؛ لە دو ڕۆژی داهاتودا وردبینی
ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆتایی دێت و ڕەوانەی لیژنەی تایبەتمەند
دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی کۆتایی وەرگرن.
هەواڵ:KNNC
دکتۆر عیماد جەمیل، سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندی کۆمسیۆنی سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح، ڕایگەیاند؛ ژمارەی
کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتەوەتە حەوت هەزار و 900 کاندید، لە ژمارەیەش 46
کاندیدیان دورخراونەتەوە.
سەبارەت بە وادەی کۆتایی هاتنی وردبینی کاندیدەکان جەختیکردەوە لەوەی لە دو
ڕۆژی داهاتودا وردبینیەکان کۆتایی دێت و ناوەکان ڕادەستی لیژنەی تایبەتمەند دەکرێت
لەوێشەوە ڕەزامەندی کۆتاییان لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێن.
عیماد جەمیل، باسی لەوەشکرد، بڕیارە لە پێنج مانگی داهاتو تیروپشکی ڕیزبەندی کاندیدەکان
ئەنجام بدرێت، هەروەها کۆمسیۆن بەردەوامە لە ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەندەکانی
بۆ ڕۆژی دەنگدان.
89 جار خوێندراوەتەوە