بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنوری هەولێر کەوتنەخوارەوە و دژە تیرۆری کوردستان(پارتی)، ئاشکرای کردوە
یەکێکیان بۆمبڕێژکراو بوە و لە کاتی
کەوتنە خوارەوەشیدا زیانی گیانی نەبوە.
هەواڵ:KNNC
دوای بڵاوبونەوەی وێنە و گرتە درۆنەکان،
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ
دووشەممە 28ی تەمموزی 2025، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری
سەر بە قەزای خەبات کەوتوەتە خوارەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە بەهۆی
کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەوە خۆشبەختانە هیچ
زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ درۆنێکی
تر لە سنوری گوندی (كەورەسۆر)ی سەر بە بە پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە و تا ئێستا
هیچ لایەنێکی ئەمنی زانیارییان لەسەر ئەم درۆنەیان نەخستوەتە ڕو.
ئەمە لە کاتێكدایە، لە ماوەکانی
رابردودا بە درۆن هێرشکرایە سەر چەند کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە سنوری
هەولێر و دهۆک و بەهۆی ئەو
هێرشانەشەوە بەرهەمهێنانی نەوت وەستێنرا و
حکومەتی فیدڕاڵیش لیژنەیەکی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە پێکهێنا، بەڵام
تا ئێستا سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکان لیژنەکە هیچ ئەنجامێکی نەبوە.
104 جار خوێندراوەتەوە