پێنج هاوڵاتی کورد لە دیمەشق لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد شەڕعەوە دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 21/07/2025
کوردستان
+
-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، رۆژی هەینی 18ی تەموز ئاسایشی گشتی سوریا گەڕانێکیان ئەنجامدا، لە گەڕانەکەی ئاسایشی سوریادا، پێنج گەنجی کورد لە شوێنێکی گشتیدا بە زمانی کوردی قسەیان کردووە.

لەو کاتەدا ئەفسەرێک لێی نزیک دەبێتەوە لێیدەپرسێت: " ئێوە کوردن؟
گەنجەکانیش دەڵێن: بەڵێ

پاشان دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش چواردەوری گەنجەکان دەگرن، دەیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار. 

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ کەس زانیاری نیە لە شوێنی ئەو پێنج گەنجە کوردە و بێسەروشوێنن. ئەو گەنجانە خەڵکی گوندێکی عەفرینن.

74 جار خوێندراوەتەوە