هێرشکرایە سەر هەردو کێڵگەی نەوتی سەرسنگ و ئەتروش لە هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 15/07/2025
کوردستان
+
-

کۆمپانیای (HKN) ـی ئەمەریکیش پشتڕاستی کردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00، تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگ رویداوە و بە درۆنیش هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە سنوری دهۆک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

هەواڵ:KNNC

 بەرەبەیانی ئەمرۆ لە دوو روداوی جیادا هێرشکرایە سەر هەردو  کێڵگەی نەوتی نەوتی سەرسەنگ لە سنوری قەزای ئامێدی و کێڵگەی  ئەتروش لە سنوری شێخان، کۆمپانیای (HKN)ـی ئەمەریکیش دەڵێت؛ تەنها ئاگرکەوتوەتەوە و زیانی گیانی نەبوە.


لەسەر روداوەکە ئاژانسی رۆیتەرزیش لە زاری دو ئەندازیاری ناو کێڵگەکەوە ڕایگەیاندوە، بەهۆی ڕوداوی تەقینەوەکەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگ راوەستاوە.

کۆمپانیای (HKN) ـی ئەمەریکی ئاماژەی بە راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت نەداوە، بەڵام ئەوەی خستوەتەڕو هێشتا هۆکاری تەقینەوەکەی کێڵگەی نەوتی سەرسنگ دیار نییە و زیانەکانیش نەزانراون.

 وەک لەو گرتە ڤیدیۆیانەشدا دەردەکەوێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەتەوە بەهۆی هێرشەکانەوە ئاگر لە کێڵگەکان کەوتونەتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنیانن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، 12 کاتژمێر پێش ئەم دوو هێرشە،  ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، نزیک کاتژمێر (8:00) بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبو

1130 جار خوێندراوەتەوە