لیژنەکەی بەغداد لەسەر نەوتی هەرێم چیان نوسیوە؟

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 21/07/2025
ئابوری
+
-

دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دواین زانیاری لەبارەی پرسی موچەوە بڵاودەکاتەوە، بڕیار نامیق زانیاری وردی دەستکەوتوە لەسەر مانەوەی شاندەکەی هەرێم لە بەغداد و دەڵێت: لیژنەکەش گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دابەزیوە.

 

بڕیار نامیق، پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دەڵێت: بەپێی راپۆرتی لیژنەکەی بەغداد، ئێستا هەرێم توانای بەرهەمهێنانی تەنها ٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.

 

دەشڵێت: بۆ ئاسایی بونەوەی دۆخەکە و زیادکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نزیکەی ١٥ رۆژی پێدەچێت، بەپێی رێککەوتنەکەش هەرێم تا ئەو بڕە نەوتە رادەست نەکات، وەزارەتی دارایی هەرێم پارەدار ناکات.

 

ئەندامێکی وەفدە باڵاکەی هەرێم بۆ بەغداد قسەی بۆ دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن کردوە و دەڵێت: هەرچەندە لێکتێگەیشتن هەیە و لیژنەکە لە راپۆرتەکەدا جەختیان کردوەتەوە کە بابەتەکە تەکنیکییەوە و هیچ پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە نیە.

 

جگە لەوەش ئومێد هەیە سبەینێ سێشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتەکەی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کە ئامادەیان کردوە، کێشەکە چارەسەر بکات و بەغداد موچەی مانگی پێنج ڕەوانە بکات.

سلێمانی - بڕیار نامیق

1293 جار خوێندراوەتەوە