شارەزایەکی کەشوهەوا: شەپۆلێکی گەرما ڕو لە هەرێمی کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:01 - 20/07/2025
کوردستان
+
-


ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا، بڵاویکردوەتەوە، شەپۆلێکی گەرما ڕو لە هەرێم  و عێراق دەکات، دەشڵێت؛  تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت و ئەگەری فێنکبون هەیە لە سەرەتای مانگی ئایندەوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاراس جەبار پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردوەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی لاوازی دەریای ناوەراست پلەی گەرمی لەناوچەکانمان بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە .

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕو؛ ئەم نزمبونەوەیە کاتییە و لە رۆژی دوشەممەوە، شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتای ئەم مانگە بەردەوامی ئەبێت .

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆتای مانگ و سەرەتای مانگی داھاتودا، شەپۆلی گەرماکە کۆتایی دێت و  ئەگەری نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ھەیە.


پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرماش لەماوەی ئەو شەپۆلەدا کە ڕو لە ناوچەکە دەکات بەمشێوەیەیە؛

سلێمانی 44 بۆ 45 پلە
هەولێر 45 بۆ 46 پلە
دهۆک 44 بۆ 45 پلە
هەڵەبجە 45 بۆ 46 پلە
کەرکوک 46 بۆ 47 پلە
ئیدارەی گەرمیان 46 بۆ 48 پلە
ئیدارەی راپەرین 45 بۆ 46 پلە
ئیدارەی سۆران 44 بۆ 45 پلە

369 جار خوێندراوەتەوە