وتەبێژی فەرماندەی گشتیی
هێزە چەکدارەکان، سەباح نوعمان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بەئامانجکردنی بنکە سەربازییەکان ڕاگەیاند و بۆیان
دەرکەوتوە یەکلایەن بەرپرسە لە هێڕسەکان و دەشڵێن دەدرێن بە دادگا.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی هێزە
چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاندوە "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیعە ئەلسودانی، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا
کە ئەفسەری باڵا و پسپۆڕی تێدابێت، بۆ ئەوەی ئاوڕدانەوە لە ڕوداوەکانی بەئامانجگرتن
کە کاریگەرییان لەسەر ژمارەیەک شوێنی ڕاداری سەر بە هێزە چەکدارەکانی عێراق هەبوە،
لە ڕێگەی بەکارهێنانی خۆکوژی".
ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یەک کاتدا، سیستەمی بەرگری
لە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ناوخۆی وڵاتدا کردە ئامانج و دوای هەوڵی ورد و چڕ و پڕی
ئەمنی و هەواڵگری و تەکنیکی، لێکۆڵینەوەکان گەیشتنە ئەنجامێکی گرنگ و یەکلاکەرەوە
کە دیارترینیان بریتین لە؛
-درۆنەکان هەمویان لەیەک دەچن و ئەوەش
هێمایە بۆ ئەوەی یەک لایەن لە هێرشەکان بەرپرسە
-ئەو لایەنانەی
تێوەگلاون لە ئەنجامدانو هەماهەنگی ئەو کردەوە دوژمنکارانە دەستنیشان کراون
-ڕێکاری یاسایی
بەرامبەر بە هەمو ئەو کەس و لایەنانە دەگیرێتە بەر و ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ
ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن.
- دەستنیشانکردنی
سەرچاوەی ئەو درۆنانەی لە هێرشەکاندا بەکارهێنراون، کە دەرکەوتووە سەری جەنگیان بە
کێشی جیاوازەوە هەڵگرتووە و لە دەرەوەی عێراق دروستکراون.
شوێنی هەڵدانی
ئەو درۆنانە بە وردی چاودێری کران، سەلمێندرا کە لە شوێنی دیاریکراوی ناو خاکی
عێراقەوە هەڵفڕین.
-ئاشکراکردنی
ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە ئەنجامدان و هەماهەنگی ئەم ئۆپەراسیۆنە دوژمنکارانە.
- ئەنجامدانی
شیکارییەکی تەکنیکی گشتگیر بۆ سیستەمی کۆنترۆڵ و پەیوەندیکردن کە لە کارپێکردنی
فڕۆکەکەدا بەکارهێنراون، ئەمەش وایکرد دەزگا هەواڵگرییەکان بتوانن داتای ورد
کۆبکەنەوە کە پشتگیری لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
1662 جار خوێندراوەتەوە