رونکردنەوە لەسەر دەنگە بەرزەکەی کێڵگە کۆرمۆر دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 20/07/2025
کوردستان
+
-


دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی کەوتنەخواروەی درۆنێک لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرومۆر، لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیان کردوەتەوە کە درۆن کەوتبێتە خوارەوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ یەکشەممە،  دەنگۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنێک لە ناحیەیی سنوری قادر کەرەم، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەسەر ئەو پرسەش لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە  و تێیدا هاتوە؛ هیچ درۆنێک نەکەوتوەتە خوارەوە و تەقینەوەش ڕوینەداوە.

ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەودەنگە بەرزە، هۆکارەکەی  ئەوە بوە تیمێکی پسپۆری هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردمی ڕژێمی پێشون.


ئەمە لە کاتیكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بە درۆن هێرشکرایە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی هەرێم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکان ڕاگیران و تائێستاش، لەو کێڵگانە بەرهەمهێنانی نەوت دەستی پێنەکردوەتەوە.

774 جار خوێندراوەتەوە