دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر، هاوكات ڕێكهوتنهكه تا كۆتایی ئهمساڵ كاری پێدهكرێت.
هەواڵ:KNNC
له دهقی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد كه ئهمڕۆ له كۆبونهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراقدا دهنگی لهسهردرا، هاتوه ئەم ڕێکەوتنە تاکو 31ی 12ی 2025 کاری پێدەکرێت بۆ ساڵی 2026 پێویستە ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت.
له بڕگهی یهكهمی ڕێكهوتنهكهدا هاتوه، "حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتو لە کێڵگەکانی هەرێم 220 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتودا لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم".
له خاڵی دوهمی ڕێكهوتنهكهدا هاتوه، "ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچوی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل".
ههروهها لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەڵسەنگاندن بۆ پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن بۆ مەبەستی تەرخانکردن، و لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش دەکات.
پهیوهست به دۆسیهی نهوت سێ خاڵ هاتوه:
1- "حکومەتی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێکی ئایار و حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکات".
2- "گروپێکی کارکردن لە دەستەی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هەرێمایەتی پێکدەهێنرێت بۆ وردبینی و پۆلێنکردنی داهاتی نەوت و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدڕاڵی لێی، لەماوەی زۆرترین ماوەی یەک مانگدا".
3- دەستبەجێ وەزارەتی دارایی دەست بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران و مانگەکانی دواتر.
1646 جار خوێندراوەتەوە