شاندێکی بەغداد لە هەرێم کێڵگە نەوتییەکان بەسەردەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 20/07/2025
کوردستان
+
-

شاندێکی بەغداد لە هەرێمن و سەردانی کێڵگە نەوتییەکان دەکەن.


بەپێی زانیارییەکانی بڕیار نامیق، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی، شاندەکەی بەغداد ئێوارەی دوێنێ شەممە گەیشتونەتە هەرێمی کوردستان و لە تیمی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ پێکهاتون.


دەشڵێت: ئەرکی شاندەکە سەردانیکردنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری پڕۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بکەن و هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ زیادنی درۆنەکان بکەن کە بە کێڵگە نەوتییەکانیان گەیاندوە.


ئەرکی شاندەکە ئامادەکردنی راپۆرتێکە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان و توانای هەناردەکردن و هەروەها زیانەکانی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.


سلێمانی – بڕیار نامیق

425 جار خوێندراوەتەوە