وەزیرانی دەرەوەی
بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوسترالیا، کەنەدا، دانیمارک و وڵاتانی دیکە
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند، پەیامێکی سادە و بەپەلە دەنێرین؛ شەڕی غەززە
دەبێت لە ئێستاوە کۆتایی پێبێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، زیاتر
لە 20 وڵات لە بەیاننامەیەکدا داوای دەستبەجێ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و
زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن بۆ ئەو کەرتە.
ئاماژەیان
بەوەشداوە؛ ئامادەن ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر
بۆ پشتیوانیکردن لە ئاگربەستێکی دەستبەجێ و هەڵبژاردنی ڕێگەیەکی دیکە بۆ لێکتێگەیشتن،
کە ببێتە هۆی ئاسایش و ئاشتی بۆ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان و تەواوی ناوچەکە.
ئەوان جەختیان لەوە
کردەوە کە هاوکاری کردنی زیاتری حکومەتی ئیسرائیل مەترسیدارە، ئاگری شەڕکە خۆشدەکات و دانیشتوانی غەزەش لە ژیانکردن بێبەشدەکات.
ئەمە لە
کاتیكدایە تەنها ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند
کە لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 134 کەس گیانیان لە دەست داوە و هەزار و
155 کەسیش بریندار بون.
112 جار خوێندراوەتەوە