"شازادەی خەوتو" دوای 20 ساڵ مانەوە بە بێ هۆشی کۆچی دوای کرد

KNN : Kurdish News Network
07:28 - 19/07/2025
کوردستان
+
-


شازادە وەلید خالید بن تەلال، ناسرواو بە شازادە خەوتوەکە، دوای 20 ساڵ مانەوە بە بێ هۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەلایەن باوکیەوە هەواڵی مردنی ڕاگەیەندرا


هەواڵ:KNNC

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، خالید بن تەلال  باوکی شازادە خەوتوەکە، مردنی کوڕيکەی ڕاگەیاند و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویتەی؛ ؛ بە دڵێک کە  باوەڕی بە ویست و چارەنوسی خودا هەیە،  بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە  کۆچی دوای کوڕە ئازیزەکەمان ڕادەگەیەنین.


شازادە وەلید لە مانگی نیسانی ساڵی 1990 لەدایک بوە و  لە ساڵی 2005  لە شاری لەندەن ، کە ئەوکات تەمەنی 18 ساڵبوە،توشی روداوی هاتوچۆ دەبێت تا ئێوارەی ئەمڕۆ بێ هۆشبوە و خێزانەکەی بە تەواوەتی لە هەڵسانەوەی بێ ئومێد بوبون.

 

شازادە خەوتوەکە لە دوای 18 ساڵییەوە تەنها هەناسەی دەدا و نەی دەتوانی نە ببینێت، نە بجوڵێت، ئەمڕۆ لە تەمەنی 36 ساڵیدا و بە یەکجاری ماڵئاوای لە ژیان کرد.

556 جار خوێندراوەتەوە