لە وڵاتی
بەنگلادیش، فڕۆکەیەکی سەربازی کە لە کاتی ڕاهێناندا بوە، دەکەوێتە خوارەوە و بەرزانکۆیەک دەکەوێت، بە گێرەی زانیارییە
سەرەتاییەکان 16 خوێندکار و دوو مامۆستا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندار
بون.
هەواڵ: KNNC
ئەمڕۆ
دووشەممە، لە
وڵاتی بەنگلادیش لە روداویكی کەوتنبە خوارەوەی فڕۆکەدا، لە پایتەختی ئەو وڵاتە،
زیاتر لە 100 کەس بون بە قوربانی.
بەرپرسانی بەنگلادیش
ڕایانگەیاند: جگەلەوانەی گیانیان لەدەستداوە، 100 خوێندکاریش بریندارن بون و لە
نەخۆشخانەکان چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
بەپێی
زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی جۆری (F7BJI) سەربازییە و لە کاتی ڕاهێناندا
بوە، بەگویریە ئەو دیمەنانەی بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی ڕوداوەکەوە ئاگڕیکی گەورە
کەوتوەتەوە و بەرپرسانی شارەکە و بەرگری سارساتانی وڵاتەکە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی
ئاگرەکەدان و بەهانای قوربانییەکانەوە دەچن.
لای خۆشیەوە سەرۆکی
حکومەتی ڕاگوزەری بەنگلادیش محەممەد یونس، لە (ئێکس) هاوخەمی خۆی بەهۆی ڕوداوەکە
دەربڕیوە و نوسیویەتی؛ ناتوانرێت قەرەبوی ئەو زیانە بکەینەوە کە بەر هێزی ئاسمانی
و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی مایڵستون سکوڵ ئاند کۆلیج کەوتوە، ئاماژەی
بەوەداوە ڕوداوەکە زۆر بە ئازارە بۆ گەلەکەمان.
128 جار خوێندراوەتەوە