ئەنجومەنی ڕۆحی دروزەکان، رایدەگەیەنێت، دوای ئەو شەڕ و پێدادانانەی
رویندا و ژمارەیکی زۆر قوربانی، بە مەبەستی ڕاگرتنی خوێنڕشتن و گەڕاندنەوەی ئاسایش
و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا پیسوازی لە هاتنە ناوەی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و
ناوخۆ دەکەین.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی
ئەمرۆ سێشەممە، ئەنجومەنی ڕۆحی دروزەکان راگەیەندراوێکیان لە
بارە گرژی و شەڕەکانی ئەم دواییەوە بڵآوکردوە و داوا دەکەن هێزەکانی حکومەت بچنە ناو پارێزگاکە و گروپە چەکدارەکانیش بەمەبەستی راگرتنی خوێنڕشتن چەکەکانیان ڕادەست
بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ دوای ئەو ڕوداوە ناخۆشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابروودا
کاریگەرییان لەسەر پارێزگای سویدا ڕویاندا،
ژمارەیکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە، بە مەبەستی ڕاگرتنی خوێنڕشتن و گەڕاندنەوەی ئاسایش
و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا گەشتوین بەو باوەڕەی دەبێت چەک تەنها لە دەستی
دەوڵەتدا بێت.
هەروەها
ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێویستە دەوڵەت دەسەڵاتی سەرتاسەری هەبێت بەسەر پارێزگاکەدا،
ئەویش لە ڕێگەی دامودەزگا فەرمییەکان، بەتایبەتی
دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان.
ئەنجومەنەوەکە
لە راگەیەندراوەکەشدا سێ خاڵی خستوەتەرو؛
یەکەم - پێشوازی لە هاتنە ناوەوەی هێزەکانی هەردو وەزارەتی ناوخۆ و
بەرگری دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و ئاسایشی پارێزگاکە
دووەم - داوا لە هەمو گروپە چەکدارەکانی پارێزگای سویدا دەکەین
هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی وڵات بن و بەرەنگاریان نەبنەوە و چەکەکانیان ڕادەستی
وەزارەتی ناوخۆ بکەن.
سێیەم - داوا دەکەین دیالۆگێک لەگەڵ حکومەتی سوریا بکرێتەوە بۆ
چارەسەرکردنی کاردانەوەی ڕوداوەکان و چالاککردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە هاوکاری
لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگاکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەن رۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان دروزەکان و گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە، لە ناوچەکدا و بە گوێرەی نوێترین ئاماریش ژمارەی کوژراوان 100 کەسی تێپەراندوە و بریندارەکانیش نزیکەی هەزار کەس دەبن.
625 جار خوێندراوەتەوە