وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری
وزەو وەزیری نەوت، گرێبەستی نێوان کۆمپانیای نەوتی باکورو کۆمپانیای (HKN) ئەمەریکی، بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی حەمرین واژۆ کرا.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا
ئاشكرایكردوە: حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت،
پەرۆشی وەزارەتەکەی دوپاتکردوەتەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکانی
ئەمەریکاو رۆژئاواو كۆمپانیا جیهانیەكانی دیکە، بە ئامانجی پەرەپێدانی کێڵگەکانی
نەوت و وەبەرهێنان بە شێوەیەکی گونجاو لە
غازدا و زۆرترین تواناکانی بەرهەمهێنان بۆ
پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمانی."
جەختیشی لەوە کراوەتەوە کە "وەزارەتەکە هەوڵدەدات ڕێژەی
بەرهەمهێنانی کێڵگەکە بۆ 60 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی
45-50 مەتر سێجا غازی پەیوەندیدار وەبەرهێنان دەکات بۆ دابینکردنی سوتەمەنی وێستگەکانی
بەرهەمهێنانی کارەبا".
ئەوەشی خستوەت ڕو، کە "کێڵگەی حەمرین یەکێکە لە کێڵگە
بەرهەمهێنەرەکان، هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئێستا (20-25) هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا،
سەرەڕای ئاستەنگە ئابوری و ئەمنییەکان".
لای خۆیەوە، ستیڤن فاگین، ڕاوێژکاری کاروباری ئەمەریکا ڕایگەیاند،
"خۆشحاڵین بە بەشداریکردن لە مەراسیمی واژۆکردنی ئەمڕۆی وەزارەتی نەوتی عێراق،
هەروەها خۆشحاڵین کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی وەبەرهێنان لە عێراق دەکات".
ناوبراو خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق لە زۆرێک لە پڕۆژە بازرگانییەکان
دەربڕی.
257 جار خوێندراوەتەوە