بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی
پێشنیاری ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی قبوڵ کردوە،
بەڵام حەماس ئاگربەست ڕەتدەکاتەوە و نایانەوێت غەززە بەجێبهێڵن، ئێمەش ئەوەمان
قبوڵ نییە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە گرتە ڤیدیۆییەکدا
رایگەیاند؛ "دوای سەردانێکی گرنگ گەڕامەوە، سەردانێکی زۆر سەرکەوتو بو، لەپاش
سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ئێراندا.
دەشڵێت؛ "دەرفەتی زۆر و ئەگەری زۆر و ئەرکی زۆر هەیە، من بڕیارم داوە هەمویان بەدەست بهێنم".
لە بارەی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل
پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززە ڕەتکردۆتەوە، نەتانیاهۆ ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت؛
"قسەی ئەوان هەمیشە دەنگدانەوەی پڕوپاگەندەی حەماسە، بەڵام هەمیشە هەڵە، ئێمە
ڕێککەوتنەکەمان قبوڵ کرد، ڕێککەوتنی ویتکۆف و دواتر ئەو داواکاریانەی کە لەلایەن نێوەندگیرییەکانەوە
پێشنیارکرابو ، ئەوە حەماس بو ڕەتیکردەوە، نەک ئێمە".
ناوبراو باسی لەوەشکردوە کە حەماس دەیەوێت لە غەززە بمێنێتەوە، ئەوان بکشێینەوە،
بۆ ئەوەی خۆیان پڕچەک بکەن و دوبارە و سێ بارە هێ شبکەنەوە سەریان.
لەبارەی بارمتەکانیشەوە، نەتانیاهۆ ڕونیکردوەتەوە کە لە
بارودۆخی ئەوان تێدەگات و هەست بە ئازارەکانیان دەکات و لەگەڵ کەسوکاری بارمتەکان
کۆدەبێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بڕیاریداوە
بارمتەکان بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
و بزوتنەوەی حەماس لەناوببات.
202 جار خوێندراوەتەوە