تاران ڕایگەیاندوە، کە ناگەڕێتەوە بۆ دانوستانە ناڕاستەوخۆکان
لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە، تا پێشوەختە لە ئەنجامەکانی دڵنیا
نەبێت و هیچ وادەیەکیش دیاری نەکراوە بۆ دەستپێکردنەوە دانوستانەکان
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممەوە،
لە بارەی دگاڕانەوە بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا، ئیسماعیل باقایی وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران رایەگیاند: تا ئێستا "هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە" بۆ دیداری
نێوان عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی ئەمەریکا بۆ
تاوتوێکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
بەقایی ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەوان ناگەڕێنەوە بۆپ دانوستانەکان، تا پێشوەختە دڵنیانەبن لە ئەنجامی دانوستانەکان.
وەزیری دەرەوەی ئێران و ویتکۆفی نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوەوە پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامدا، پێش ئەوەی ئیسرائیل
لە 13ی حوزەیران هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکات و شەڕێکی 12 ڕۆژەی لێکەوتەوە و
بوە هۆی وەستاندنی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
ئەمە لە
کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی رابردودا مەسعود پزیشکیانیش ڕایگەیاندبوە، ئامژادەن بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکادا و ئەوان هیچ کاتێک دەرگای دیپلۆماسی داناخەن.
256 جار خوێندراوەتەوە