ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 15/07/2025
کوردستان
+
-



سامانە سروشتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە؛ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێکی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک، هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە.


هەواڵ:KNNC

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوکی لەبارەی تەقینەوەکەی کێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە ناحیەی چەمانکێی سەربە پارێزگای دهۆک بڵاوکردەوە.

سامانە سروشتیەکان، ئاشکرای دەکات، تەقینەوەکە، درۆنەوە بوە و درۆنەکە  بۆمبڕێژکراوە بوە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەم ڕوداوە  کردەوەیەکی تریرۆستییە.


هێرشەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارەوە بە هەمانشیوەی لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

دەشڵێت؛ ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەن.

 

ئەم ڕاگەیەندراوەی سامانە سروشتییەکان لە کاتێکدایە، پێشتر کۆمپانیای (HKN) ـی ئەمەریکیش ڕایگەیاندبو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00، تەقینەوەیەک لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگ رویداوە و بە درۆنیش هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە سنوری دهۆک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

135 جار خوێندراوەتەوە