لە هەنگاوێکی نوێدا، ئیدارەکەی ترەمپ ڕێگری دەکات لە ناسا، بۆ دەستڕاگەیشتن
بە ڕاپۆرتە گرنگەکانی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاشکراکردنی بۆتاکەکان، ویلایەتەکان و حکومەتە ناوخۆییەکان.
هەواڵ:KNNC
لە سەرەتای مانگی تەمموزی
ئەمساڵەوە، ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەتی ئەمەریکا کە هەڵسەنگاندنی کەشوهەوای متمانەپێکراو
و پێداچونەوەی هاوتایان بڵاودەکردەوە، کە تێیدا وردەکاری و پێشبینیان دەکرد لەبارەی کاریگەرییەکانی
گۆڕانی کەشوهەوا و باشترین ڕێگاکانی گونجاندن لەگەڵیدا، داخران.
لە بەرامبەر ئەم
داخستنەدا، کۆشکی سپی بەهانەی ئەوەی هێنایەوە کە لە بری ئەوان دەزگای ناسا هەیە و ئەو ڕاپۆرتانە بڵاودەکاتەوە، دەزگاکە پابەندە بە یاسایەکی ساڵی 1990، کە وای لێدەکات پیسبینییەکان و زانیارییەکان لەسەر کەشوهەوا بڵاویان بکاتەوە، پێشتریش ناسا ڕایگەیاندبو کە پلانی هەیە بەردەوام بێت و ئەو کارە بکات.
بەڵام ڕۆژی دوشەممەی
رابرود لە بڕیارێکی لە ناکاودا، ناسا ڕایگەیاند
کە ئەو پلانانەی هەڵوەشاندوەتەوە و چیتر هەڵسەنگاندنە نیشتمانییەکانی کەشوهەوا بڵاوناکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ڕاپۆرتێکی ناسادا لە ساڵی 2023 بەوردی تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن گۆڕانی کەشوهەوا
مەترسی لەسەر تەندروستی و ئاسایش و بژێوی ژیان دروست دەکات، کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان
مەترسی زیاتریان لەسەرە، ئەم راپۆرتەش دەنگادنەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە و ناسا
ئاماژەی بەوەکرد، لەڕوی یاساییەوە پابەند نییە ئەم زانیاریانە بڵاوبکاتەوە.
دوای ئەو دەنگدانەوەیە
جارێکیتر و لە 3ی مانگی حەوتدا، ناسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسیبوی
"هەمو ڕاپۆرتەکانی پێشو لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکرێنەوە، ئەمەش دڵنیای دەدات لە
بەردەوامیی ڕاپۆرتەکان".
بەڵام ڕەخنەگرانی بڕیارەکە
لە نێویاندا زانایان، ئیدارەکەی ترەمپیان بەوە تۆمەتبار کردوە، کە دەستی خستوەت
کارەکانی ناساوە و ڕێگری دەکات لەوەی تەواوی زانیارییەکان لەسەر دۆخی کەشوهەوا بڵاوبکرێتەوە و بگاتە هاوڵاتییان.
53 جار خوێندراوەتەوە