ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم: ئیسرائیل هەڕەشەی راستەوخۆی سەربازی لە بەغداد کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:47 - 14/07/2025
عێراق
+
-

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، بڵاویکردوەتەوە، تۆڕی "کان" و ڕۆژنامەی "ج فید"ی ئیسرائیل ئاشکرایان کردوە ، ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لە عێراق کردوە و هۆشداری داوە، هەر هێرشێکیان بکرێتە سەر لە ڕێگەی گروپەچەکارەکانی عێراقەوە، بە گورزی سەربازی وەڵامیان دەدرێتەوە، ئاماژەبەوەشکراوە ئەمەریکاش ئاگاداری هەڕەشەکەی ئیسرائیلە.


هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەری بەغداد ئەلیەوم، ئاشکرای کردوە، ئیسرائیل پەیامی هەڕەشە ئامێزی بۆ حکومەتی عێراق ناردوە و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەکات،  لە ئەگەری هەر هێرشێکدا کە  لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی عێراقەوە دژی ئیسرائیل ئەنجامبدرێت.

.ئامەژەی بەوەشکردوە، ئیسرائیل هەر هێرشێکی لە خاکی عێراقە بکرێتە سەری وەک هێرشی دەوڵەتی عێراق مامەڵەی لەگەڵ دەکات، دەشڵێت "ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی ڕاستەوخۆی لە حکومەتی عێراق کردوە لە ئەگەری ڕودانی سیناریۆیەکی لەو شێوەیە".

ماڵپەڕەکە ئەوەشی پشتڕاستکردوەتەوە کە "حکومەتی عێراق هۆشداریی بۆ کگروپەچەکدارەکان دەرکردوە کە لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هیچ کارێکی دوژمنکارانە ئەنجام نەدەن"، جەختیشی کردەوە کە بەغدا "هەوڵدەدات دور بکەوێتەوە" لەو گرژییە پەرەسەندووەی لە ناوچەکەدا هەیە.

2012 جار خوێندراوەتەوە