ئەمەریکا بە فەرمی دانیبەوەدانا هێرشەکەی ئێران زیانی لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید داوە

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 12/07/2025
جیهان
+
-



لە دوا نزیکەی 20 رۆژ لە هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید، لە لایەن ئێرانەوە و نکوڵیکردنی ترەمپ لەوەی موشەکەکانی ئێران زیانی هەبوبێت،  پنتاگۆن بە فەڕمی رایگەیاند، بنکەکە زیانی پێگەیشتوە و  یەکێک لە موشەکەکان ئامانجی پێکاوە.


هەواڵ:KNNC

دوای هێرشەکەی ئێران بۆسەر گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،  وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمەریکاوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند تەواوی موشەکەکانمان بەرپەرچ داوەتەوە و هیچ زیانێکیان نەبوە.

تەنانەت ترەمپ وتیشی سوپاسی ئێران دەکەین ک ەپێس وەختە ئاگادارایان کردوینەوەتەوە لەو هێرشە، بەڵام دوێنێ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمەریکی وێنەی مانگی دەستکردی بڵاوکردەوە، کە تیایدا زیانەکانی هێرشەکەی ئێرانی نیشاندەدا کە لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەیدی داوە.

بەپێی ئەو وێنانەی مانگی دەستکرد کە ڕۆژی هەینی ئەسۆشێتد پرێس شیکاریان کردوە، دەردەکەوێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەید لە قەتەر بەر ئامێرێکی سێگۆشەیی نیشتەجێبونی قوبەیی کەوتبێت کە ئەمەریکییەکان بۆ پەیوەندییە پارێزراوەکان بەکاریدەهێنن.

هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە 23ـی حوزەیران بو. کە  لە کاردانەوەی بۆردومانکردنی  سێ پێگەی ئەتۆمی وڵاتەکەی لە لایەن ئەمەریکاوە.


485 جار خوێندراوەتەوە