ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە وتارێکی پێشکەشکرد و
ئاماژەی بەوەدا، 47ساڵ
پێش ئێستا یەکەم چالاکی تیرۆ دەستی پێکرد و تا ئێستا 50 هەزار هاوڵاتیی کوژراون، نزیکەی
10 هەزاریان سەرباز بون.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک
کۆماری تورکیا، لە بارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی گروپێکی پەکەکە وتارێکی
پیشکەشکرد و رایگەیاند، پەکەکە بەڵێنەکەی بەجێهێنا و ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە بۆ
تورکیای گەورەو بەرەوە 100 ساڵی نوێی
تورکیا هەنگاو دەنێین.
ئەردوغان ئاماژەی بە
شەری چەند ساڵەی پەکەکە و تورکیا کردو وتی، شەڕی پەکـەکە زیانی دوو ترلیۆن
دۆلاری پێگەیاندون و زیاتر لە 50 هەزار هاوڵاتیش بەهۆیەوە کوژراون، کە نزیکەی 10
هەزاریان سەرباز بون و جەختیشیکردەوە کە هەوڵەکانی پێشو نەیان توانیوە پەکەکە لەناوبەرن
هەروەها باسی لە
ئاستەنگییەکان کرد و وتی ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ئاماد و سوتاندی گوندەکان بەشێک بون لە هەڵەکانی دەوڵەت
و قەدەغەکردنی زمانی کوردیش هۆکار بو بۆ کوشتنی زیاتر.
لە کۆتای وتارەکەشیدا، ئااژەی بەوەکرد تورک و کورد و
عەرەب بران، ئەوان لە پەرلەمان کاردەکەن بۆ تەواو کردنی کارەکانی پڕۆسەی ئاشتی و ئیتر دایکەکان لە تورکیا فرمێسک ناڕێژن و رۆڵەکانیان لە دەست نادەن.
655 جار خوێندراوەتەوە