بنیامین
نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،
جارێکی دیکە هەڕەشە لە تاران
دەکاتەوە ودەڵێت ئەگەر هەوڵی بە
دەستهێنانی جەکی ئەتۆمی بدەن هێرشدەکەیەنوە سەریان، رۆژنامەیەکی ئەمەرییکش ئاشکرای
کردوە ترەمپ لاری نییە لەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، ڕۆژنامەی وۆڵ
ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریکیەکانەوە بڵاویکردوەتەوە، نەتانیاهۆ، لەم سەردانیی دوایی بۆ ئەمەریکا
بە دۆناڵد ترەمپ وتوە ئەگەر ئێران بیەوێت دەستبکاتەوە بە هوڵدان بۆ دروستکردنی
چەکی ئەتۆمی دوبارە هێرش دەکەینە سەریان.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هێرشکردنندا نەبوە
و داوای ڕیگەی دیپلۆماسیی کردوە، بەڵام لە ئەگەری ڕێکنەکەوتینی تاراندا، لاری نەببوە
لە هێرشکردنە سەری ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە.
ڕۆژنامەکەی لە سەرچاوە ئیسرئیلییەکانەوە ئەوەشی خستوەتەڕو،
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، پەیوەستە بە کاردانەوەکانی تارانەوە، ئەگەر جەخت
لە بەردەوامی پیتاندنی یۆرانیۆم بکەنەوە، ئەوا تەلئەبیب جارێکی دیکە بڕیار لە
هێرشکردنە سەر تاران دەدات.
104 جار خوێندراوەتەوە