ماکرۆن داوا دەکات فەرەنسا و بەریتانیا بە هاوبەشی دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن

KNN : Kurdish News Network
08:03 - 10/07/2025
جیهان
+
-



ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ڕایگەیاند، خوازیاری دانپێدانانی هاوبەشی دەوڵەتی فەلەستینە، لە لایەن فەرەنسا بە ریتانیاوە، جەختیشیکردوەتەوە ئەمە تاکەڕێگەیە بۆ ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان.



هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە میانی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا، ئیمانیۆل ماکرۆن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند؛ باوەڕی بە جارەسەری دوو دەوڵەت هەیە لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا.

ئاماژەی بەوەکردە، ئەوە  ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بە ئاشتی و ئاسایش لەگەڵ دراوسێکانیدا بژی و کۆتای بەشەر دێنێت.

ناوبراو وتیشی؛ " من باوەڕم بە پێویستی یەکخستنی دەنگەکانمان لە پاریس و لەندەن و هەمو شوێنێکی دیکە هەیە بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستین و ئازادکردنی ئەم زەبری سیاسییە کە بە تەنیا دەبێتە هۆی ئاسۆیەک بۆ ئاشتی".

ئەم لێدوانانەی سەرۆکی فەرەنسا یەکەمجاری نییە و مانگی نیسانی ساڵی ڕابردو  لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی پێنجی فەرەنسا ڕایگەیاندبو: پێویستە بەرەو دانپێدانان هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی داهاتودا ئەو کارە دەکەین.

ناوبراو ڕونیکردبوەوە،  کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی هیچ لایەنێکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە "دادپەروەرانە"یە.

 


177 جار خوێندراوەتەوە