وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زیاتر لە 1500 کارمەندی لە کارەکانیان دوردەخاتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 11/07/2025
جیهان
+
-


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاندوە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دۆناڵد ترەمپدا، نزیکەی  15%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوردەخاتەوە و ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە بەرچاوترین داڕشتنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتەکە لە دەیەکانی ڕابردودا.


هەواڵ:KNNC

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نزیکەی 15%ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوردەخاتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە 1500 کارمەندە، ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هەیکەلەی دیپلۆماسی وڵاتەکەدا.


بەگوێرەی زانیارییەکان ، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەرچاوترین داڕشتنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی وڵاتەکە لە دەیەکانی ڕابردودا و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەڵێن؛ ئەم دەستکاریکردنانە ئەرکەکەیان لەگەڵ دیدگای دۆناڵد ترەمپ بۆ "ئەمریکا یەکەم" دەگونجێنێت.


ئەم بڕیارەی ترەمپ داویەتی کە  "کەمکردنەوەی هێز"ـە،  لەگەڵ دەرکردنی خۆبەخشانە، کاریگەری لەسەر نزیکەی 15%ی کارمەندانی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت.



بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەش ڕایگەیاندوە، ژمارەکە نزیکە لە 1800 فەرمانبەر، هەروەها ڕێکخستنەوەکەش دەبێتە هۆی چەسپاندن یان نەهێشتنی تەواوەتی چەندین فەرمانگە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا.

127 جار خوێندراوەتەوە