یەکەم لێدوانی حزبەکەی ئەردۆغان لەسەر چەکدانانی پەکەکە

KNN : Kurdish News Network
04:51 - 11/07/2025
کوردستان
+
-


جێگری سەرۆک و وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان، ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوەکانی پرۆسەی ڕادەستکردنی چەک لەلایەن پەکەکەوە  بەدیهات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی "تورکیایەکی دور لە تیرۆر".

هەواڵ:KNNC

 ئەمڕۆ هەینی 30 لە ئەندامانی پەکەکە، وەک نیزاپاکییەک بۆ پڕۆسەی ئاشتی چەکەکانیان دانا، عومەر چەلیک، جێگری سەرۆک و وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانیش رایەگەیاند ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ گەیشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆ.


چەلیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، گەیشتن بە ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' وڵاتەکەمان لە بارگرانی تیرۆر ڕزگار دەکات و  دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی تەواوی ناوچەکەش دور بێت لە تیرۆر، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پرۆسەیە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە سەرپەرشتی دەکرێت.

وتەبێژەکەی ئاکپارتی،  وتوشیەتی؛ دامەزراوەکانی دەوڵەت، لەوانەش دیپلۆماسی، هەواڵگری، و دەزگا ئەمنییەکان، لە ئاستە جیاوازەکاندا بەردەوامن لە هەوڵە هەمەلایەنەکانیان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە کە: "لەم قۆناغەدا پڕۆسەکە  ئاستێکی گرنگ و هەستیاری  تێپەڕاندوە، دەبێت پرۆسەی دانانی  چەک تەواو بکرێت و هەمو لق و پێکهاتە نایاساییەکانی پەکەکە لەناوببرێن".


316 جار خوێندراوەتەوە