نرخى نەوت لە
جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخى هەریەکە لە نەوتى خاوى
برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینێکى کەمیان تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی ، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 68
دۆلار و 70 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى 19سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتى
برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 67 دۆلار 10سەنت لە بازاڕەکانی
جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 10 سەنت دابەزیوە.
37 جار خوێندراوەتەوە