سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى ئێران،
بە تەلەفۆن جەنگى ئیسرائیل و ئێرانیان تاوتوێ کرد، سەرۆکى هەرێمى کوردستان داوا دەکات،
رێوشوێنى بەپەلە بگیرێتە بەر بۆ رێگریى لە زیاتر پەرەسەندنى جەنگ.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دەرەوەى ئێران، لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى
کردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کردوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا،
بارزانى و عێراقچی، باسیان لە جەنگى نێوان ئیسرائیل و ئێران کردوە کە رۆژی هەینی بە
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد و ئاماژەى بەوەش کردوە: نێچیرڤان بارزانی
داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کردوە
بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری جەنگ.
هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەی ئێران،
عێراقچى، سوپاسی سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لەلایەن عێراق
و هەرێمی کوردستانەوە کردوە و جەختیشی کردوەتەوە لەوەى، ئێران تا راگرتنی دەستدرێژییەکانی
ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایش و گەلی ئێران
بەردەوام دەبێت.
بەپێی بەیاننامەیەکى سەرۆکایەتیی هەرێمى
کوردستانیش کە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردوەتەوە؛ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردولا
باسیان لە دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و روبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان
ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كردوە و ده‌رباره‌ى كاريگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانیشى له‌سه‌ر
ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕیوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى
ئارامى و سه‌قامگيرى و دورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر جه‌ختيان كرد‌وه‌تەوە
كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ راوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان
و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان.
46 جار خوێندراوەتەوە