وەزارەتی تەندروستی: یەكەم حاڵەتی توشبون بە تای خوێن بەربون لە سلێمانی تۆماكرا

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 16/06/2025
کوردستان
+
-

یەكەم حاڵەتی توشبون بە تای خوێن بەربون لە سلێمانی تۆماركرا و وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: لە  دو مانگی رابردودا تەنها شەش حاڵەت دەستنیشانکراون.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانشتوی گەرەكی چوارچرای شاری سلێمانییە، توشبوەكە تەمەنی (41) ساڵە و لەڕێگای سەربڕینی چەندین ئاژەڵەوە توشبوە.

 

رونیكردوەتەوە، دوای گومانلێکردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربون و دەركەوتنی نیشانەکانی، چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکییە و چارەسەر وەردەگرێت و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە هەروەها باری تەندروستی جێگیرە.


وەزارەتەكە راشیگەیاندوە: دوای هەبونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربون،  لەماوەی دو مانگی رابردودا، تەنها شەش حاڵەت دەسنیشانکراون، كە بەهۆی قورسی حاڵەتەكەیەوە یەكێك لە توشبوەكان گیانی لەدەستداوە و توشبوەكانی دیكە چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

 

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات، رێنماییەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن و لەکاتی بونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان هاوڵاتیان و بەرکەوتوانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست،  سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

309 جار خوێندراوەتەوە