زیاتر لە 150 ملیۆن دینارى لە ماڵێک دزیوە و پۆلیس دەستگیرى کرد

KNN : Kurdish News Network
12:52 - 16/06/2025
کوردستان
+
-

پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێکى دەستگیر کردوە کە 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونى لەناو ماڵێکدا دزیوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە؛ مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان دەستگیركردوە کە زیاتر لە 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونی لە ماڵێکدا دزیبو.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دەستگیرکردنەکە لەسەر سکاڵاى هاوڵاتییەک بوە کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانى شارەکە دزییەکەى لێکرابو.

 

ئەوەشخراوەتەڕو کە بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوە توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە دەستیش بگرن بەسەر تەواوی پارەو ئاڵتونە دزراوەکەدا.
لەئێستادا تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.


1160 جار خوێندراوەتەوە