سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی دادگای فیدراڵی گفتوگۆی چارەسەری کیشەی
موچەخۆرانی هەریمی کوردستانیان کرد دوپاتیان کردەوە، پێویستە بە زوترین کات چارەسەرێک
بدۆزنەوە.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق بڵاویکردەوە،
لەتیف رەشید لەدیدارێکیدا لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی
باسیان لەبەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دادگای فیدراڵی
کرد.
لەدیدارەکەدا جەخت لەسەر چارەسەری کۆتایی خەرجکردنی
شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستورو یاساو بڕیارەکانی
دادگای فیدراڵی کراوەتەوە.
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق رایگەیاندوە،
دادگاکەیان ئەرکەکانی خۆی بەپێی دەستور و یاسا جێبەجێدەکات بەو جۆرەی زامنی بەرژەوەندی
و مافی گەل و یەکێتیی نیشتمانیی پتەوبکات و وتوشیەتى: پێویستە چارەسەری قەیرانی
موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت.
913 جار خوێندراوەتەوە