دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی ئێران داوای لە
قوبروس کردوە نێوەندگیری بکات و پەیامەکانیان بگەیەنێتە ئیسرائیل، تاران ڕایگەیاند هیچ داواکارییەکیان نەگەیاندوەتە قوبرس و ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستییەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە کە داوایان لە قوبرس کردبێت پەیامەکانیان بگەیەنێتە
ئیسرائیل
بەقایی جەختیکردەوە وڵاتەکەی لە ڕێگەی هیچ وڵاتێکەوە هیچ پەیامێکی بۆ ئیسرائیل
نەناردوە.
ئەم لێدوانانەی ئێران لە کاتێكدایە، نیکۆس کریستۆدۆلیدس،
سەرۆکی قوبرس ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندبو، ئێران داوای لە لێکردون "هەندێک پەیام"
بە ئیسرائیل بگەیەنێت.
کریستۆدۆلیدس ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕەنگە بۆ ئەو
مەبەستە درەنگانی ئەمشەو لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە
بکات.
جەختیشیکردوەتەوە؛ قوبرس کە نزیکترین وڵاتی ئەندامی
یەکێتی ئەوروپایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی
کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپای کردوە بۆ ئەو مەبەستە.
231 جار خوێندراوەتەوە