سەرۆکى ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە کە هیچ
پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانى ئێرانەوە نییە و ئەگەر وڵاتەکەیشى روبەڕوى هەر هێرشێک
ببێتەوە بە توندترین شێوە کە هەرگیز نەبینرابێت، وەڵامیان دەبێت.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند؛
ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکى بە هێرشەکانى سەر ئێرانەوە نییە و ئەگەر ئەمەریکاش بە
هەر شێوەیەک لە شێوەکان لەلایەن ئێرانەوە هێرشى بکرێتەسەر، ئەوا هێزەکانى وڵاتەکەى
بە توندترین شێوە کە هەرگیز نەبینرابێت؛ وەڵامى دەبێت.
ئەوەشى وتوە کە دەتوانن بە ئاسانترین شێوە
لەگەڵ ئێران و ئیسرائیل بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بەم گرژییانە بهێنن.
تا ئێستاش هێرشەکانى ئێران و ئیسرائیل بۆسەر
یەکتر بەردەوامییان هەیە، بەیانى ئەمڕۆ ئێران بە 50 موشەک چەند هێرشێکى بۆسەر
تەلئەبیب ئەنجامداوە و زیانى بە چەند باڵەخانەیەک گەیاندوە و سوپاى پاسدارانیش
موشەکى (حاجى قاسم)یان بەکارهێناوە کە موشەکى بالیستى تاکتیکییە.
لاى خۆیەوە سوپاى ئیسرائیل رایگەیاندوە کە
هێرشى بەرفراوانى بۆسەر تاران ئەنجامداوە و ژێرخانى شارەکەى لە چەکى ئەتۆم و چەند
شوێنێکى دیکەى بە ئامانج گرتوە.
40 جار خوێندراوەتەوە