ئاژانسى هەواڵى فارس لەزارى چەند سەرچاوەیەکەوە
بڵاوى کردوەتەوە کە ئەو موشەکانەى لە زنجیرەهێرشە نوێیەکانى بۆسەر تەلئەبیب ماددەى
تەقینەرى توند رێژرابون، لاى خۆیەوە سوپاى پاسداران ئاشکرایکردوە کە لەنوێترین
هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل موشەکى (شەهید حادى قاسم)ی بالیستى تاکتیکیان
بەکارهێناوە کە بە سوتەمەنیی رەق کاردەکات، ئێستا ئەم ناوە نوێیە و یەکێکیشە لەو
موشەکانەى ئێران شانازیی پێوە دەکات.
زانیاریی:KNNC
چى لەبارەى موشەکى حاجى قاسم،ى ئێرانییەوە
دەزانین؟
لە راپۆرتێکى ئاژانسى هەواڵى خوێندکاران (ئیسنا)
هاتوە کە لە نوێترین پێشکەوتنەکانى ئێران لە بوارى دروستکردنى موشەکەکان، وەزارەتى
بەرگرى ئێران موشەکێکى نوێی بەناوى (شەهید حاجى قاسم) راگەیاندوە و بە وتەى عەمید
تەڵایی، وتەبێژى وەزارەتەکەوە ئەم موشەکى زەوى بۆ زەوییە هێزێکى نوێ دەدات بە
پیشەسازیی بەرهەمهێنانى موشەک لە ئێران.
وتەبێژەکە ئەوەى ئاشکرا کردوە کە چەند
موشەکێکیان هەیە کە تایبەتن بە هێرشکردنەسەر ئیسرائیل و ئەم موشەکى حاجى قاسمەش
یەکێکە لەو موشەکانە.
حاجى قاسم دەتوانێت هەزار و 400 کلیۆمەتر
ببێرێت، یەکەم موشەکى بالیستى تاکتیکى ئێرانە و بە سوتەمەنیی قورس کاردەکات و زۆر
بە ئاسانى دەتوانێت بگاتە ئیسرائیل.
لە
تایبەتمەندییەکانى ئەم موشەکە ئەوەیە کە هەڵدانى لە ناوەڕاستى وڵاتەکەوە ئەگەرى
دەستنیشانکردنى پێش هەڵدانى بەشێوەیەکى بەرچاو کەم دەکاتەوە و تواناى کەمتر دەدات
بە سیستمى بەرگریی کە کاردانەوەى هەبێت، هەروەها سەرى موشەکەکە تواناى جیابونەوەى
هەیە و تواناى راداریی زۆر بەهێزى هەیە و
خێراییەکەى زۆر بەهێزە لە گەیشتن بە بەرگە هەوا، بەمەش کارى سیستمى بەرگریی
لەبەرامبەریدا قورس دەبێت و پێکانى ئامانجەکەى بەشێوەیەکى سەرکەوتو زۆر بەهێز
دەکات.
ئەم موشەکە کە بە بەشێک لە موشەکى جۆرى فاتیح
دادەنرێت، تایبەتمەندییە گشتییەکانى ئەمانەن:
درێژییەکەى 11 مەترە
کێشەى نزیکەى 7 تۆنە
سەرى موشەکەکەى 500 کلیۆگرامە کە تواناى
جیابونەوەى هەیە و بەتەنها دەتوانێت ئامانجەکەى بپێکێت
تواناى گەیشتنى بە بەرگە هەوا 12 ماک (یەکەیەکى
فیزیاییە بۆ فڕۆکەیەک یان موشەکێک کە بە خێرایی دەنگ دەفڕێت)
خێرایی کێشان بە زەویدا 5 ماک
ماوەى بڕین هەزار و 400 کیلۆمەتر
1372 جار خوێندراوەتەوە