زیاتر لە 600 کەس بەتۆمەتیی بەرزکردنەوەى نرخ دەستگیر کراون

KNN : Kurdish News Network
01:41 - 15/06/2025
ئابوری
+
-

هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى زیاتر لە 600 کەسیان بە تۆمەتى بەرزکردنەوەى نرخ و قۆستنەوەى ئاڵۆزییەکان بۆ بەرزکردنەوەى نرخ و یاریکردن بە بەهاى دینار دەستگیر کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

میقداد میریی، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکى وەزارەتەکەدا رایگەیاندوە؛ هەڵمەتێکى بەرفراوانیان بۆ چاودێریکردنى بازاڕ دەستپێکردوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە رێگریی لەو کەسانە دەکەن کە هەوڵى دابەزاندنى بەهاى دینار دەکەن بەرامبەر بە دۆلار و هەلى نائارامیی ناوچەکە دەقۆزنەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە لە هەڵمتەکەدا رێگریی لەو کەسانەش دەکەن کە نرخى کەلوپەل و پێداویستى و خۆراک بەرزدەکەنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا توانیویانە 660 کەس دەستگیر بکەن.


115 جار خوێندراوەتەوە