نەتانیاهۆ: فڕۆکە ئەمریکییەکان هاوکاریان کردوین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران

KNN : Kurdish News Network
07:57 - 15/06/2025
جیهان
+
-


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ڕێگەی ئەم شەڕەوە دەتوانرێت حکومەت و دەسەڵات لە ئێران بگۆردرێت، جەختیشیکردوەتەوە درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن تا کۆتاییهێنان بە بەرنامەی ئەتۆمیی و موشەکە بالیستییەکانی تاران.



هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕینی ڕژێم لە ئێراندا.


وتوشیەتی؛ "خەڵکی ئێران ئێستا بڕیار دەدەن کە ئایا دەیانەوێت ڕاپەڕین بکەن یان نا، لە ئێستادا  ڕژێمی ئێران زۆر لاوازە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو هەڕەشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و موشەکە بالیستییەکانیان ناهێڵن.

ڕونیشیکردەوە: بڕیاریانداوە هەڕەشەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەهێڵن و چاوەڕێ ناکەن تا ڕوبەڕوی هۆلۆکۆستی ئەتۆمی دەببنەوە، هیچ کاتێکیش ناهێڵن ئەوە ڕوبدات.

لەبارەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێرانیشەوە ئاشکرای کردوە،فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان هاوکاریان کردوەن، لە خستنەخوارەوەی موشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران.

70 جار خوێندراوەتەوە