وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند،
ئەمەریکا یارمەتی ئیسرائیل دەدات لە جەنگ دژی ئێران و پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەو یارمەتیانە
لە ئەستۆ بگرێت، دوپاتیشیکردەوە ئەوان شەڕ ناگوازنەوە بۆ وڵاتانی دەوروبەر.
هەواڵ:KNNC
عەباس عێراقچی لە میانی
دیدارێک لەگەڵ بالیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکانی ولاتانی لە ئێران رایگەیاند: هێرشی
ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەیان، بەبێ رێککەوتن و پشتیوانی ئەمەریکا هەرگیز نەیدەتوانی روبدات
و پێویستە ئەمەریکا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران
وتیشی: ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران هێڵە سورە نێودەوڵەتییەکانی
بڕیوە، جەختیشی کردەوە لەوەی تەلئەبیب هیچ رێککەوتنێکی ئەتۆمی ناوێت و دیپلۆماسیەت
ناخوازێت.
عێراقچی ئاماژەی بۆ ئەوە
کرد،وڵاتەکەی ئامادەنییە لە هیچ رێککەوتنێکدا دەست لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵبگرێت،
وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیشیکردەوە، تاران جەنگ بۆ ولاتانی دیکە ناگوازێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران
وتیشی: چەندین ئامانج لە ناوخۆی ئیسرائیل لەبەردەستدایە و هێرش دەکرێتە سەریان.
90 جار خوێندراوەتەوە