لەگەڵ ئەوەى هێرشەکانى
ئیسرائیل و ئێران نرخى نەوتى بۆبەرزترین ئاستى دوو مانگى رابردو بەرزکردەوە،
لەئێستادا نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد
بە رۆژی پێشتر نرخەکەیان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک
نەوتى خاوى برێنت بە 74 دۆلار و 23 سەنت،
لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 41 سەنت
دابەزیوە.
جگە لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 72 دۆلار 98 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا
مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 61 سەنت دابەزیوە.
66 جار خوێندراوەتەوە