فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە، تا ئێستا توانراوە ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و ئەمڕۆ 50 لەوانە هاتونەتەوە هەرێم .
هەواڵ: KNNC
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە، ڤیزای ترانزێت دەدرێت بە هەر هاوڵاتیەک کە بەهۆی وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە تورکیا یاخود وڵاتێکی دیکە گیری خواردبێت.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا توانراوە ڤیزای ترانزێت بۆ نزیکەی 300 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت و ئەمڕۆ 50 کەس بەو ڤیزەیە هاتونەتەوە بۆ هەرێم
ڕونیشیان کردوەتەوە ، لە ڕوانگەی پەرۆشیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبۆڵ گیریان خواردوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و پەیوەندیدارەکانی وڵاتی تورکیا لە پەیوەندی بەردەوام بون، بۆ ئەوەی بە ڕێگای ووشکایی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکرێ بە تایبەت ئەوانەی ڤیزایان نییە.
دەشڵێن؛ لە ڕێگەی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە شاری هەولێر ئاگادارکراونەتەوە کە هەمو هاووڵاتییەکی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە هەر وڵاتێک بێت و بیەوێت بگەرێتەوە هەرێمی کوردستان، بە گەیشتنیان بۆ وڵاتی تورکیا ڤیزای ترانزێتی پێنچ رۆژەیان پێدەدرێت.
216 جار خوێندراوەتەوە