"سەرجەم حاجیانی عێراق لەڕێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنرێنەوە"

KNN : Kurdish News Network
04:19 - 13/06/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرایدەكات، بڕیاری نوێ بۆ گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراق دەرچوە و سەرجەم حاجیانی عێراق لەڕێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنرێنەوە و نێردراوی حاجیانی عێراقیش رێوشوێنی دانبینكردنی هۆكارەكانی گواستنەوەی گرتوەتەبەر.


هەواڵ: (KNNC)


نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی گەڕاندنەوەی حاجیانی عێراق، بڕیاری نوێ دەرچوە؛ سەرجەم حاجیانی عێراق لەڕێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ شارەكانی خۆیان و لە ئەمشەوەوە پڕۆسەكەش دەستپێدەكات.


هاوكات، میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری نوێنەراتی حاجیانی عێراق بڵاویانكردەوە؛ بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق، بڕیاردراوە سەرجەم حاجیان لەڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵات.


ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، نێردراوەکەی حاجیانی عێراق، رێوشوێنی بەپەلەی بۆ دەستەبەرکردن و  دابینکردنی پاسی وشکانی بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ سەر سنوری وڵات گرتوەتەبەر، دواتریش  بەسەلامەتی گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی خۆیان.

69 جار خوێندراوەتەوە