عێراق: ئەمەریکا بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەمان

KNN : Kurdish News Network
07:16 - 14/06/2025
عێراق
+
-

عێراق داوا ئەمەریکا دەكات؛ رێگری لە پێشێلكردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بكات كە هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی ئەنجام دەدات.


هەواڵ: (KNNC)


میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، لەنامەیەكی تونددا كە ئاڕاستەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكای كردوە، بەغداد داوایكردوە لەچوارچێوەی رێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوانیان واشنتۆن رۆڵی خۆی بگێڕیت بۆ رێگریكردن لە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل و ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرش كردنە سەر دراوسێكانی بەكار نەهێنێت.

 

خستوەیانەتەڕو، لە نامەكەدا جەخت كراوەتەوە لەئەوەی، ئەمەریكا وەك ئەو وڵاتەی سەركردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش لە ناوچەكەدا، پێویستە رۆڵی خۆی بۆ سەروەری خاكی عێراق و پاراستنی ئاسمانەكەی بگێرێت و لەسەر ئەو پێشێلكاریانە هەڵوێستی هەبێت.


دوێنێ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە؛ دژی پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسمانی وڵات و بەكارهێنانی بۆ هێرش كردنە سەر ئێران، سکاڵایەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردبو، بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاكی عێراقە و سەرپێچیکردنە لە بڕگەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەتایبەتی ئەو بنەمایانەی پەیوەستن بەرێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیان.

77 جار خوێندراوەتەوە