نەتانیاهۆ: رێگە نادەین ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 14/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: ئێران خاوەنی زیاتر لە (20) هەزار موشەكی دورهاوێژی بالیستییە و بڕیاریانداوە كە سەرجەم توانا موشەكییەكانی ئەو وڵاتە  لەناوببەن دەشڵێت: رێگە نادەن ببن بەخاوەنی چەكی ئەتۆم.


هەواڵ: (KNNC)


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆم وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئێران خاوەنی زیاتر لە (20) هەزار موشەكی دورهاوێژی بالیستییە، بۆیە بڕیاریانداوە كە سەرجەم توانا موشەكییەكانی ئەو وڵاتە لەناوببەن بەجۆرێك كە ساڵانیكی زۆر ئەو وڵاتە دوابخەن.


وتیشی: لە هێرشە موشەكییەكانی ئیسرائیلدا، گورزێكی گەورەیان لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران وەشاندوە و رێگە نادەن كە ئەو وڵاتە خاوەنی چەكی ئەتۆم بن.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەم نزیكانە فڕۆكە هێرش بەرەكانی ئیسرائیل دەگەنە ئاسمانی تاران و سەرجەم ئەو ئامانجانەی مەبەستیانە دەپێكین.

86 جار خوێندراوەتەوە