پزیشكیان: وەڵامێكی بەهێزی ئیسرائیل دەدەینەوە

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 14/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی بە ئیسرائیل داوە ئەگەر بەردەوام بن لەسەر هێرش كردنە سەر ناوچەكانی سەربازی و ئەتۆمیی وڵاتەكەی وەڵامێكی "بەهێزتر"ـیان دەداتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردەوە، لەمیانەی پەیوەندییەكدا لەگەڵ شێهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆمار رایگەیاندوە: ئەگەر ئیسرائیل بەردام بێت لەسەر هێرشكردنە سەر ناوچە سەربازی و ئەتۆمی وڵاتەكەی لەلایەن سوپای پاسدارنەوە وەڵامێكی بەهێزتر دەدرێنەوە.

 

 

وتیشی: توانیویانە ئەو فڕۆكانە بخەنە خوارەوە كە دەوترێت نابینرێت و ئامێرەكانی چاودێری توانای ئاشكراكردنیان نییە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەرباری دانوستانەكانیان لەگەڵ واشنتۆن، بۆ هێرش كردنە سەر ئێران، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل كردوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر درۆكانی ئەو وڵاتە بۆ رێككەوتن.


لێدوانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەدر بوسەعید، وەزیری دەرەوەی عومان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە؛ بڕیاربو سبەینێ یەكشەممە گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران بەڕێوەبچێت، بەڵام هەڵوەشاوەتەوە.


پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكەی بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئەمەریكایە، بۆیە بەردەوام بونی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بێ پاساوە.

167 جار خوێندراوەتەوە