ژمارەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەكەی هیندستان بۆ (279) كەس
بەرزبوەتەوە و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەش دەڵێت دوای كۆتایی هاتن بە پشكنینی (DNA) ژمارەكە بەشێوەیەكی فەرمی
رادەگەیەندرێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هیندستان ئاشكرایكرد؛ ژمارەی قوربانیانی
فڕۆکەكەی هیندستان کەڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ئەحمەدئاباد لە باکوری رۆژئاوای وڵات کەوتە
خوارەوە بۆ (279) کەس بەرزبویەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر زاری پۆلسی ئەو وڵاتەوە كە رەتی كردوەتەوە
ناسنامەی ئاشكار بكرێت، رایگەیاندوە: لەپاش رودانی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە لە
شاری ئەحممەدئابادی هندستان، تەرمی (279) كەسیان رەوانەی نەخۆشخانە كردوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، پێشتر ژمارەی قوربانییەكانیان بە (265) كەس بە تیمی
فڕۆكەوانی و چێشتخانەی كۆلێژی پزیشكی زانكۆیەكی حكومی (ئەو شوێنەی فڕۆكەكە
كەوتوەتە خوارەوە بەسەریا) هەژماركردبو، بەڵام ئەو كۆمپانیایەی گەشتەكان
بەڕێوەدەبات رایگەیاندوە كە؛ فڕۆکەکە تەنها (242) سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی تێدابوە.
لای خۆشیەوە، ئەمیت شا، وەزیری ناوخۆی هیندستان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە؛ لە دوای
تەواوبونی پشکنینی (DNA) بۆ قوربانییەكان، ژمارەی گیان
لە دەستدان بەشێوەیەكی فەرمی رادەگەیەنرێت.
دوێنێ هەینی، بەرپرسێکی پۆلیس بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندبو، توانیویانە
یەکێک لە سندوقە رەشەکانی فڕۆکەکە بدۆزنەوە.
پێشتریش دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هیندستان، وتبوی: دوای کەمتر لە خولەکێک
هەڵفڕین، فڕۆكەی جۆری بۆینگ (8-787)ـی
ئەمەریكی لە کاتژمێر (01:39) خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆی هیندستان کەوتە خوارەوە.
92 جار خوێندراوەتەوە