ترەمپ: کارمەندەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کشاندەوە رەنگە ببێتە شوێنێکی مەترسیدار

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 12/06/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، رەنگە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە شوێنێکی مەترسیدار، هۆکاری کشانەوەی دیپلۆماتکارە ئەمەریکییەکانیش ئاشکرادەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆناڵد ترەمپ-ـی سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی کارەکانی ئەمەریکا و چۆڵکردنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "دەکرێت ناوچەکە ببێتە شوێنێکی مەترسیدار، بۆیە ئاگاداریمان پێداون کە بڕۆن".

 

درەنگانی شەوی رابرد، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا، ئاگاداری کارمەندانی ناپێویستیان کردوە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدیاریکراوی عێراق، بەزوترین کات شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.

 

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکە کرد، بە هیچ شێوەیەک نە لەرێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە گەشت بکەن و نە لەو وڵاتە بمێننەوە.

46 جار خوێندراوەتەوە