لە پێنج ساڵدا عێراق زیاتر لە 300 ملیار دۆلارى حەواڵەى دەرەوەى وڵات کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 11/06/2025
ئابوری
+
-

لەماوەى پێنج ساڵى رابردودا، زیاتر لە 400 ترلیۆن دینار رەوانەى دەرەوەى عێراق کراوە و بەپێی داتایەکیش رەسمى گومرگى ئەو پارەیە تەنها 8.5 ترلیۆن دینار بوە و ئەمەش بە بڕێکى کەم لە قازانج ناودەبرێت.

 

 

ئابورى:KNNC

 

دامەزراوەى " عراق المستقبل " بۆ توێژینەوە و راوێژکارە داراییەکان، کۆى گشتى حەواڵەکانى بۆ دەرەوەى عێراق ئاشکرا کردوە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە لە پێنج ساڵدا زیاتر لە 300 ملیار دۆلار حەواڵەى دەرەوەى عێراق کراوە و ئەو سودەشى گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکە زۆر لەو بڕە کەمتر بوە کە نێردراوەتە دەرەوە.

 

 

سەرۆکى دامەزراوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە زیاتر لە 400 ترلیۆن دینار چوەتە دەرەوەى عێراق و دەوڵەتیش تەنها 2%ـى وەرگرتوە.

 

 

رونیکردوەتەوە کە لەکاتى شیکردنەوەى داتاکانى بانکى ناوەندیی عێراقیدا لەماوەى نێوان ساڵانى 2019 بۆ 2024، دەردەکەوێت کە ئاڵوگۆڕیی پارە لەو ماوەیەدا 311 ملیار دۆلار بوە و بەشێوەیەکى فەرمیی لە کڕینى پێداویستى و خزمەتگوزارییەکان خەرج کراوە.



ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە بەپێی داتاکانى وەزارەتى دارایی عێراق، تەواوى ئەو پارانەى لە گومرگ لە هەمان ماوە بەدەستهاتوە 8.5 ترلیۆن دینار بوە، بەمەش عێراق تەنها 2% قازانجى لەو پارەیە کردوە، کە ئەمەش بەراورد بە بڕى دەرچو لە وڵاتەکە بەشێوەیەکى بەرچاو کەمە.

64 جار خوێندراوەتەوە